كەمیی ڤیتامین هۆكارە بۆ تەنكبوونی قژ
كەمیی ڤیتامین یەكێكە لە هۆكارە باوەكانی تەنكبوونی قژ بەتایبەتی لە ئافرەتدا. ئەگەر بە شێوەیەكی خێرا و چاوەڕواننەكراو دوچاری تەنكبوونی قژ بوویت، ئەوا یەكەم هۆكار كە بیری لێبكەیتەوە كەمیی هەندێك جۆری ڤیتامینە لە خۆراكتدا. ڤیتامین C ماددەیەكی دژەئۆكسانە و لەش رزگاردەكات لە كاریگەرییە خراپەكانی ژینگە كە خانەكانی لەش تێكدەدەن بە خانەكانی رەگی قژیشەوە، هەروەها یارمەتی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین دەدات كە لە پێست و قژ و چەند شوێنێكی تری لەشدایە، كەمی ڤیتامین C دەبێتە ئەگەری وشكبوون و قڵیشان و تەنكبوونی قژ. ڤیتامین E سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، گرنگە بۆ گەشەیەكی تەندروستییانەی قژ و سستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات، كەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی تەنكبوونی قژ و بێهێزیی ماسوولكەكان و چەند گرفتێك لە بینین‌دا. ڤیتامین H یان بایۆتین Biotin یەكێكە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B و رۆڵی هەیە لە هەڵمژینی ماددە خۆراكییە گرنگەكان لە هەموو بەشەكانی لەشدا، ئەم ڤیتامینە بۆ تەندروستی قژ و پێست گرنگە، بۆیە لە پێكهاتەی چەندین ئاوێتەی پاراستنی پێست و قژدا هەیە، یەكەم نیشانەی كەمی ئەم ڤیتامینە بریتییە لە قژهەڵوەرین و وشكبوونی پێست لەگەڵ كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
*******************

باشترین كات بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەكان
كاتی وەرگرتنی ڤیتامینەكان بە شێوەی دەنك یان كەپسول پەیوەستە بە جۆری ئەو ڤیتامینەی كە وەردەگیرێت. پێش یان پاش یان لەگەڵ ژەمی خواردندا، ژەمی بەیانی، نیوەڕۆ یان ژەمی ئێوارە، ئەمانە هەمووی پەیوەستن بە جۆری ڤیتامینەكان. ئەگەر كەپسولێك وەردەگریت كە هەموو یان زۆربەی ڤیتامینەكان لەخۆبگرێت واتە ماڵتی ڤیتامین Multivitamin ئەوا باشترین كات ژەمی بەیانی یان یەكەم ژەمی رۆژە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە كە ئەم ڤیتامینانە دەستكردن و لەگەڵ ژەمی خواردن و ڤیتامینە سروشتییەكانیدا باشتر هەڵدەمژرێن. بە گوێرەی كۆمەڵەی ڤیتامین B، واباشترە كە لەكاتی بەیانیدا وەربگیرێن چونكە چالاكیان دژی سترێس و ماندووبوون هەیە، وەرگرتنیان لەكاتی شەودا دەبێتە هۆی تێكچوونی خەو. ئەو ڤیتامینانەی كە تەنیا لە چەوریدا دەتوێنەوە وەكو ڤیتامین A، D، E، K پێویستە كە لەگەڵ بڕێك خۆراكی چەوردا وەربگیرێن بۆ دڵنیابوون لە هەڵمژینیان. لە چەند لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە لەوانەیە وەرگرتنی ماڵتی ڤیتامین لە هیچ حاڵەتێك پێویست نەكات، لەوانەشە كە بۆ هەندێك كەس زیانبەخش بێت. لە سەردەمی ئێستاماندا، زۆربەی خۆراكەكان بە ڤیتامین دەوڵەمەند كراون، بۆیە وەرگرتنی ڤیتامینی دەستكرد دەبێتە هۆی زیادبوونی كە پترە لە بڕی پێویستی رۆژانە لە هەر ڤیتامینێك، بۆیە واباشە كە وەرگرتنی ڤیتامین تەنیا بە رێنمایی دكتۆر بێت.
*******************
بۆچی خۆراكی خێرا زیانبەخشە ؟
ژەمێك كە هامبرگر، خۆراكی سووركراوە لەناو زەیتێكی زۆر گەرم، سۆدا، فینگەر جیبس . تاد لەخۆبگرێت ئەوا بڕێكی زیاتر وزە و خوێ و چەوری دابین دەكات كە زیاترە لە بڕی پێویستی ئاسایی لە هەر ماددەیەكی خۆراكی، بۆ نموونە ژەمێكی ئاوا لەوانەیە كە زێتر لە 1000 كالۆری وزەی تێدا بێت، ئەمەش بە ئاسانی ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییانە زیاتر دەكات: زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، رەقبوونی خوێنبەرەكان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی شەكرە/ جۆری دووەم، هەندێك جۆری شێرپەنجە. لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە خواردنی تەنانەت یەك ژەمی خۆراكی خێرا لە هەفتەیەكدا پەیوەندی بە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوییەوە هەیە. گەلێك جۆری خۆراكی خێرا وەكو هامبرگر بڕی زیادی خوێ لەخۆدەگرن، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات. رەقبوونی خوێنبەرەكان Atherosclerosisگرفتێكی تری پەیوەستە بە خۆراكی خێرا لەبەر رێژەی بەرزی كۆلیستیرۆل و چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكان لە خۆراكی خێرادا، رەقبوونی خوێنبەرەكان واتە تەسكبوونەوەی خوێنبەر و كەمبوونەوەی گەیشتنی ئۆكسجین، هەندێك جاریش گیرانی تەواوی خوێنبەر كە هۆكارە بۆ جەڵتە یان نۆرەی دڵ.خۆراكی خێرا بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لە رێگای زیادبوونی كێشی لەش و بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێنەوە ئەگەری نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات، هەروەها ناڕاستەوخۆ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، گورچیلە، كیسی زراو.
*******************
خواردنەوە شیرینكراوەكان ئەگەری بەردی گورچیلە زیاد دەكەن
ئەمە ئاشكرایە كە بڕی زیاد و بەردەوامی خواردنەوە شیرینكراوەكان یان خواردنەوە شەكرییەكان پەیوەندیی هەیە لەگەڵ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم و قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ. بەم دواییە لە چەندین لێكۆڵینەوەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە هەموو جۆرەكانی خواردنەوە شیرینكراوەكان ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە Kidney stone زیاد دەكەن. ئەمەش روونە كە سۆدا رێژەیەكی بەرز لە ترشی فۆسفۆریك لەخۆدەگرێت كە ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە و گرفتی دیكەی گورچیلە زیاد دەكات. زیانە تەندروستییەكانی تری خواردنەوە شیرینكراوەكان بریتین لە: ئەگەری هەناسەتەنگی و هەستەوەری و ئەكزیما بەهۆی ماددەی سۆدیۆم بێنزوەیتی Na Benzoate، بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری خوێن كە تەنیا 20 خولەك پاش خواردنەوەی قوتوویەكی سۆدا دەستپێدەكات، ئەمەش دەبێتە ئەگەری زیاد دەردانی هۆرمۆنی ئینسولین و وا لە جگەر دەكات كە بەخێرایی شەكر بگۆڕێت بۆ چەوری، زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، ئەگەری تەنكبوون یان پووكانەوەی ئێسك، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، ئەگەری كلۆربوونی ددان.
بۆچی ددانەکانت سپی دەکەیتەوە ؟
لەوانەیە بتەوێت هەمیشە ددانەکانت سپی دەرکەون. یان دەبینیت ددانەکانت بە تێپڕبوونی کات زەردتر دەبن. یان لەوانەیە دڵخۆش نەبیت بەئەوەی کە ددانەکانت بەهۆی چا و قاوە و کۆلا و خواردن و خواردنەوەی تر ددانەکانت پەڵەی ڕەنگیی جیاواز دەگرێت، ئەم گرفتە بە تەنیا تۆ نیتە، زۆرێک بەدەستییەوە گیرۆدە دەبن.
هەروەک چۆن ڕەنگەکانی قژ و چاو جیاوازن، مرۆڤ ڕەنگی ددانەکانیشی جیاوازە. هەندێ کەس ڕەنگی ددانەکانی زەرترە لە ددانەکانی کەسانی تر، هەندێکی تر بەرەو تەمەن دەڕۆن ڕەنگی ددانیان زەرتر دەبن. بەشێوەیەکی سروشتیی ڕەنگی ددانەکانت بەهۆی هەندێ فاکتەری ترەوە دەگۆڕێت.
پەڵەی ناوەکیی و دەرەکیی بەهۆی ئەمانەوە ڕوودەدات:
یەکەم: پڕۆسەی پیریی، ڕۆشتن بەرەو تەمەن
دووەم: بەکارهێنانی تووتن بە شێوەی جگەرەکێشان یان جووین، خواردنەوەی چا و قاوە و کۆلا یان شەرابی سوور یان هەندێ خواردنی ڕەنگداری وەک شاتوو
سێیەم: کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر ددانەکان
چوارەم: وەرگرتنی بڕێکی زۆری فلۆراید پتر لە ٢ بەش فلۆراید لەهەر ملیۆن بەش لە ئاو، لەکاتی دروستبوونی ددانەکاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ددانەکانت پەڵە و هێڵی جۆراوجۆری لەسەر دروست بێت
پێنجەم: وەرگرتنی دەرمانی تێتراسایکلین لەکاتی مناڵیدا
شەشەم: زیان گەیشتن بە ددان کە لەوانەیە ددانەکە ڕەش و قاوەیی دەربکەوێت
چەند هۆکارێک هەن بۆئەوەی ددانەکانت سپی بکەیتەوە:
یەکەم: بڕوا بەخۆبوونت زیاد دەکات، کاتێک پیئەکەنیت ددانەکانت سپیی و جوانن
دووەم: گەنجتر دەردەکەویت
سێیەم: هەندێ بۆنەی تایبەت وەک ئاهەنگی هاوسەرگیریی، یەکترناسین، چاوپێکەوتن
چوارەم: گەڕانەوەی ئەو چەند ساڵەی کە ددانەکانت زەرد دەرکەوتبوون،
پێش ئەوەی ددانەکانت سپی بکەیتەوە، سەردانی پزیشکی ددانەکەت بکە. تەنها پزیشکی ددان دەتوانێت ڕێنماییت بکات بەئەوەی کە ددانەکانت پێویستیان بە سپیکردنەوە هەیە.
*******************
ئه‌نجامدانی وه‌رزش له‌لایه‌ن دایکی دووگیانه‌وه سودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی خۆی و کۆرپه‌که‌ی
توێژینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی نوێ ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که ئه‌نجامدانی وه‌رزش له‌لایه‌ن دایکانی دووگیانه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و له ژێر رێنمایه‌کانی پزیشک ئه‌وا سودێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به ته‌ندروستی خۆیان و هه‌روه‌ها کۆرپه‌له له نێو سکیاندا
پزیشکه‌کان له ناوه‌ندی "جون هوبكنز" بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کان له ئه‌مریکا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌و دایکانه‌ی که دووگیانن و وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌کی رێک و پێک ئه‌وا دوورن له توش بوون به باره ناته‌ندروستیه‌کان و نه‌خۆشیه‌کان جگه له‌مه‌ش سودێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به کۆرپه‌که‌نیان
پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که ئه‌و دایکانه که‌متر توشی که‌م و کورتی لێدانه‌کانی دڵ و خوێن به‌ربوون ده‌بن
*******************
كێشانى جگه‌ره پێش خواردنى نانى به‌یانى
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و جگه‌ره‌كێشانه‌ى له كاتى به‌یانیاندا پێش خواردن یان نیو كاتژمێر پاش هه‌ڵساوه‌نه‌وه له خه‌و هه‌ڵده‌ستن به كێشانى جگه‌ره‌یه‌ك ، ئه‌وا به ڕێژه‌یه‌كى زیاتر تووشی جۆره‌كانى شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه . لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر گۆڤارى ” کانسه‌ر” ى كۆمه‌له‌ى شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكى بلاوكرایه‌وه ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و كه‌سانه‌ى پاش نیو كاتژمێر هه‌ڵسانه‌وه له خه‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به كێشانى جگه‌ره ، ئه‌وا به رێژه‌ى 30% زیاتر تووشی شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان ده‌بنه‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى جگه‌ره ناكێشن . به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌م رێژه‌یه بۆ 80% له نێوانه‌ى ئه‌وانه‌ى پاش نیو كاتژمێر هه‌ڵسانه‌وه له خه‌و یه‌كه‌م جگه‌ره ده‌كێشن به‌رز ده‌بێته‌وه . هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تری زانستى كه له كانوونى دووه‌مى ڕابردوو بلاوكرایه‌وه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو ، كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى جگه‌ره كێشن ، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى زیاتر توشی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌بنه‌وه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له ته‌مه‌نى پیریدان .زانيارى تةندروستى
*******************
به‌پێى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك زاناى بواى پزیشكى ئه‌نجام دراوه ، ده‌ركه‌وتووه كه رۆژانه ئه‌نجامدانى وه‌رزشى پیاده بۆ ماوه‌ى 20 خۆله‌ك ، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو مه‌ترسى تووشبوونى مرۆڤ به لێدانى دڵ كه‌مده‌كاته‌وه ، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى نه‌خۆشى میزى شه‌كره هاتوون سوودى به‌رچاوى هه‌یه .
ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س ئه‌نجام دراوه كه رێژه‌ى شه‌كره له‌نێو خوێنیان زیاد بووه و وه‌ك سه‌ره‌تا تووشى میزى شه‌كراوى بوون ، كه دواتر بۆ ماوه‌ى یه‌ك سال و، رۆژانه 2000 هه‌نگاویان به پیاده ناوه ، كه سه‌ره‌نجام دواى پشكنینیان ده‌ركه‌وت كه به رێژه‌ى 8% مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشى دل له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه‌مبووته‌وه
*******************
تیمێكى پزیشكى ئه‌مه‌ریكى: خواردنى ئه‌سپرین رۆژانه زیانى هه‌یه
aspirinتێمێكى پزیشكانى ئه‌مه‌ریكى هۆشداریاندا كه خواردنى ئه‌سپرین رۆژانه به به‌رده‌وامى ئه‌وا به رێژه‌ى 37% مه‌ترسى روودانى نه‌زیف داخلى لێده‌كرێت و به رێژه‌ى 38%یش مه‌ترسى سه‌كته‌ى مێشكى لێده‌كرێت .
ئه‌و پزیشكانه ئاشكرایان كرد كه خواردنى ئه‌سپرین رۆژانه له لایه‌ن كه‌سانى تازه‌پێگه‌یشتووه‌وه ، ئه‌وا مه‌ترسى نه‌خۆشى دل و چه‌ند مه‌ترسى تر‌ى لێده‌كرێت كه زیانیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه .
پێش ماوه‌یه‌ك ، ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له بنكه‌ى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كان له زانكۆى كاردیف له به‌ریتانیا ئاشكرایان كردبوو كه حه‌بى ئه‌سپرین به‌هێزترین چاره‌سه‌رى چالاكه بۆ هه‌وكردنى قۆرگ ، به‌شێوه‌یه‌ك كه دوو دانه حه‌بى ئه‌سپرین بخرێته نێو گلاسێك ئاوه‌وه تاكو ده‌توێنه‌وه ، دواتر له ده‌مدا غه‌رغه‌ره‌ى پێ بكرێت ، بێ ئه‌وه‌ى ئاوه‌كه قووت بدرێت ، سه‌ره‌نجام ئه‌وا سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى سووتانه‌وه‌و هه‌وكردنى قۆرگ .
له حه‌بى ئه‌سپرین ، چونكه رۆلێكى گرنگ ده‌بێنێت له دوور خستنه‌وه مرۆڤ له جه‌لته و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ .
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى تر‌ى هۆله‌ندى ئاشكرا بووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى له كاتى نووستندا حه‌بى ئه‌سپرین ده‌خۆن ، ئه‌وا ده‌بێته پارێزگارێكى به‌هێز له دژى روودانى كێشه‌كانى دل و سه‌كته‌ى مێشك .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ده‌لێن” ئه‌سپرین مه‌ترسى ره‌قبۆنى خوێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه كه هۆكارێكى توشبوونى مرۆڤه به نه‌خۆشیه‌كانى دل و سه‌كته‌ى مێشك .
له لایه‌كى تره‌وه ئه‌سپرین مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى پێست لاى مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه ، ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ش پاش ئه‌و لێكۆلینه‌وه ئه‌مریكیه‌وه هات كه له‌م دوایه ئه‌نجام دراوه ، وه له جیهانى ئه‌مڕۆشدا رێژه‌یه‌كى به‌رزى خه‌لك تووشی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه بوونه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها ئاشكرابووه كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌رده‌وام حه‌بی ئه‌سپرین ده‌خۆن ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى پێست له‌لایان به رێژه‌ى 21% كه‌م ده‌بێته‌وه .
سه‌ربارى سووده به‌رچاوه‌كانى ئه‌سپرین ، به‌لام زۆر به‌كارهێنانى له لایه‌ن مرۆڤه‌وه زیانى هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ ، هه‌روه‌ك تێمى پزیشكى ئه‌مه‌ریكى هۆشداریاندا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه رۆژانه په‌نا بۆ خواردنى ئه‌سپرین ده‌به‌ن ، بۆیه پێویسته كه‌م و له كاتى پێویست حه‌بى ئه‌سپرین به‌كاربهێنرێت، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام
*******************
------------------
زانیاریی سه‌رنجڕاكێش سه‌باره‌ت به خه‌وتن
مرۆڤ نزیكه‌ی سێیه‌كی ژیانی به خه‌وتن به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌مه‌ش مانای وایه نزیكه‌ی 25 ساڵ ده‌خه‌وێت
تا ئێستا ریكۆردی درێژترین ماوه‌ی نه‌خه‌وتنی مرۆڤ 11 رۆژه.
.خه‌وتنی رۆژانه له حه‌وت سه‌عات كه‌متر، تێكڕای ناوه‌ندیی ته‌مه‌ن كه‌مده‌كات
له‌یه‌ك كاتدا مێشكی دۆلفین ته‌نها لایه‌كی ده‌خه‌وێت
كه‌مخه‌وتن ره‌نگه له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌كدا 900 گرام كێشی له‌شی مرۆڤ زیادبكات
پێش ئه‌وه‌ی سه‌عاتی به‌ئاگاهێنه‌ره‌وه دابهێنرێت، كه‌سانی به‌ئاگاهێنه‌ره‌وه هه‌بون كه ده‌چون به دارێكی درێژ له‌په‌نجه‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌دا كه پێویست بوو به‌ئاگابهێنرێنه‌وه، تا خه‌به‌ریان ده‌بویه‌وه
حه‌له‌زۆن ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بخه‌وێت.
پژمین له‌كاتی خه‌وتندا مه‌حاڵه
زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌توانن تا نزیكه‌ی دوو مانگ به‌بێ خواردن بژین به‌ڵام ته‌نها تا 11 رۆژ به‌بێ خه‌وتن ده‌توانن بژین
له‌وڵاتی ژاپۆن خه‌وتن له‌كاتی كاركردندا رێپێدراوه‌و وه‌ك حه‌وانه‌وه له‌ماندوبون سه‌یرده‌كرێت
ده‌ڵه‌كی ده‌ریا كاتێك ده‌خه‌وێت ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك جیانه‌بنه‌وه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه مرۆڤ له‌كاتی سه‌ری مانگی كۆچی‌دا باشترین خه‌وی هه‌یه‌و له‌كاتێكدا مانگه‌كه
به‌ته‌واوه‌تی فول ده‌بێت واته 14ی مانگ، خراپترین خه‌وی هه‌یه
ژماره‌یه‌كی زۆر راهیبی هه‌رێمی تیبت هه‌ن كه به‌دانیشتنه‌وه ده‌خه‌ون.
پشیله له‌سه‌دا 70ی ژیانی به خه‌وتن به‌سه‌رده‌بات
پاش هه‌ستان له‌خه‌و، بڕوابون به‌وه‌ی خه‌وێكی باشت كردووه ئه‌گه‌رچی واش نه‌بێت، ده‌بێته‌هۆی باشكردنی
توانای كاركردنت

سه‌وزه‌و میوه‌ى ڕه‌نگ سور تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه
له‌سه‌ره‌تاوه ڕه‌نگى سور ته‌نها به نیشانه‌ى خۆشه‌ویستى و ده‌ر‌بڕینى هه‌سته‌وه داناسرا، به‌لام سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سه‌رچاوه بنه‌ره‌تیه‌كانى گرێنتى ته‌ندروستیه‌كى چالاك .
توێژه‌ران ئاشكرایان كردووه ، كه ڕه‌نگى سورى ژماریه‌كى زۆرى میوه‌و خه‌زره‌وات ، سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگ و به‌سوودى دژه ئۆكسیده‌كانى تێدایه ، بۆ به‌رگرى كردن له شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رزى ئاستى فشارى خوێن ، كه رێگه له گه‌شه‌ى خانه شێرپه‌نجه‌كان ده‌گرێت و ئاستى كۆلیسترۆلى زیانبه‌خشیش له‌ناو خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه .
ته‌ماته و شووتى له پێشه‌وه‌ى میوه‌و خه‌زره‌واته‌كاندان بۆ به‌رگرى كردن له مه‌ترسی تووشبوون به وه‌ره‌مى شێرپه‌نجه‌و چالاككردنى فه‌رمانه‌كانى چاو و پرۆستات .
هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تى فراوله كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كۆئه‌ندامى میزو كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆلیسترۆلى زیانبه‌خش له‌ناو خوێندا ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه سێوى سور به‌هۆى بوونى سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ڤیتامین "C" ، هه‌مان سوودى هه‌یه .
*******************
بۆچی ددانەکانت سپی دەکەیتەوە ؟
لەوانەیە بتەوێت هەمیشە ددانەکانت سپی دەرکەون. یان دەبینیت ددانەکانت بە تێپڕبوونی کات زەردتر دەبن. یان لەوانەیە دڵخۆش نەبیت بەئەوەی کە ددانەکانت بەهۆی چا و قاوە و کۆلا و خواردن و خواردنەوەی تر ددانەکانت پەڵەی ڕەنگیی جیاواز دەگرێت، ئەم گرفتە بە تەنیا تۆ نیتە، زۆرێک بەدەستییەوە گیرۆدە دەبن.
هەروەک چۆن ڕەنگەکانی قژ و چاو جیاوازن، مرۆڤ ڕەنگی ددانەکانیشی جیاوازە. هەندێ کەس ڕەنگی ددانەکانی زەرترە لە ددانەکانی کەسانی تر، هەندێکی تر بەرەو تەمەن دەڕۆن ڕەنگی ددانیان زەرتر دەبن. بەشێوەیەکی سروشتیی ڕەنگی ددانەکانت بەهۆی هەندێ فاکتەری ترەوە دەگۆڕێت.
پەڵەی ناوەکیی و دەرەکیی بەهۆی ئەمانەوە ڕوودەدات:
یەکەم: پڕۆسەی پیریی، ڕۆشتن بەرەو تەمەن
دووەم: بەکارهێنانی تووتن بە شێوەی جگەرەکێشان یان جووین، خواردنەوەی چا و قاوە و کۆلا یان شەرابی سوور یان هەندێ خواردنی ڕەنگداری وەک شاتوو
سێیەم: کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر ددانەکان
چوارەم: وەرگرتنی بڕێکی زۆری فلۆراید پتر لە ٢ بەش فلۆراید لەهەر ملیۆن بەش لە ئاو، لەکاتی دروستبوونی ددانەکاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ددانەکانت پەڵە و هێڵی جۆراوجۆری لەسەر دروست بێت
پێنجەم: وەرگرتنی دەرمانی تێتراسایکلین لەکاتی مناڵیدا
شەشەم: زیان گەیشتن بە ددان کە لەوانەیە ددانەکە ڕەش و قاوەیی دەربکەوێت
چەند هۆکارێک هەن بۆئەوەی ددانەکانت سپی بکەیتەوە:
یەکەم: بڕوا بەخۆبوونت زیاد دەکات، کاتێک پیئەکەنیت ددانەکانت سپیی و جوانن
دووەم: گەنجتر دەردەکەویت
سێیەم: هەندێ بۆنەی تایبەت وەک ئاهەنگی هاوسەرگیریی، یەکترناسین، چاوپێکەوتن
چوارەم: گەڕانەوەی ئەو چەند ساڵەی کە ددانەکانت زەرد دەرکەوتبوون،
پێش ئەوەی ددانەکانت سپی بکەیتەوە، سەردانی پزیشکی ددانەکەت بکە. تەنها پزیشکی ددان دەتوانێت ڕێنماییت بکات بەئەوەی کە ددانەکانت پێویستیان بە سپیکردنەوە هەیە.
*******************
ئه‌نجامدانی وه‌رزش له‌لایه‌ن دایکی دووگیانه‌وه سودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی خۆی و کۆرپه‌که‌ی
توێژینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی نوێ ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که ئه‌نجامدانی وه‌رزش له‌لایه‌ن دایکانی دووگیانه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و له ژێر رێنمایه‌کانی پزیشک ئه‌وا سودێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به ته‌ندروستی خۆیان و هه‌روه‌ها کۆرپه‌له له نێو سکیاندا
پزیشکه‌کان له ناوه‌ندی "جون هوبكنز" بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کان له ئه‌مریکا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌و دایکانه‌ی که دووگیانن و وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌کی رێک و پێک ئه‌وا دوورن له توش بوون به باره ناته‌ندروستیه‌کان و نه‌خۆشیه‌کان جگه له‌مه‌ش سودێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به کۆرپه‌که‌نیان
پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که ئه‌و دایکانه که‌متر توشی که‌م و کورتی لێدانه‌کانی دڵ و خوێن به‌ربوون ده‌بن
*******************
كێشانى جگه‌ره پێش خواردنى نانى به‌یانى
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و جگه‌ره‌كێشانه‌ى له كاتى به‌یانیاندا پێش خواردن یان نیو كاتژمێر پاش هه‌ڵساوه‌نه‌وه له خه‌و هه‌ڵده‌ستن به كێشانى جگه‌ره‌یه‌ك ، ئه‌وا به ڕێژه‌یه‌كى زیاتر تووشی جۆره‌كانى شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه . لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر گۆڤارى ” کانسه‌ر” ى كۆمه‌له‌ى شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكى بلاوكرایه‌وه ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و كه‌سانه‌ى پاش نیو كاتژمێر هه‌ڵسانه‌وه له خه‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به كێشانى جگه‌ره ، ئه‌وا به رێژه‌ى 30% زیاتر تووشی شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان ده‌بنه‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى جگه‌ره ناكێشن . به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌م رێژه‌یه بۆ 80% له نێوانه‌ى ئه‌وانه‌ى پاش نیو كاتژمێر هه‌ڵسانه‌وه له خه‌و یه‌كه‌م جگه‌ره ده‌كێشن به‌رز ده‌بێته‌وه . هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تری زانستى كه له كانوونى دووه‌مى ڕابردوو بلاوكرایه‌وه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو ، كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى جگه‌ره كێشن ، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى زیاتر توشی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌بنه‌وه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له ته‌مه‌نى پیریدان .زانيارى تةندروستى
بۆ ئه‌وه‌ى زانيارى زياترت ده‌ستكه‌وێت له‌سه‌ر مه‌ترسيه‌كانى جكه‌ره
كليك لێره دابكره
https://www.youtube.com/watch?v=-7_wWF_zL-k*******************