هۆکاری چییه مرۆڤ خۆی ده‌خورێنێت؟
کاتێك مرۆڤ شوێنکی د‌ه‌خورێت، بۆچی خۆی د‌ه‌خورێنت؟ ماو‌ه‌یه‌کی زۆره توێژه‌ران سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ن - چونکه به‌رد‌ه‌وامبوون له‌سه‌ر له‌ش خورین، له‌وانه‌یه ببێته برینداربوونی جه‌سته. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك نیشانی ده‌دات، که ئازاری دروستبوو له‌ئاکامی خۆخوراندندا کاریگه‌ری خوراندن به‌ره‌وو مێشك ڕه‌وانه ده‌کات.
ئه‌وه‌ی شوێنێکی بخورێت، خۆی ده‌خورێنێت. ئه‌م کرداره‌ش ده‌بێته هۆکاری هێورکردنه‌وه‌یه‌کی کاتی. به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کات ئازارێك له ئاکامی خوردان و خۆخورداندا دروست ده‌بێت.
توێژه‌رانی سوێدی به دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌دا گه‌ڕان، بۆچی خۆخوراندن بۆ چه‌ند کاتێك خوراندن که‌مده‌کاته‌وه. تاکو ئێستا بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خوراندن به‌ته‌واوه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌رانی سوێدی بۆیان ده‌رکه‌وت، که خوراندن و خۆخوارندن له‌هه‌مان ناوچه‌ی خانه‌یه‌کی ده‌مارگیری دیاریکراودا په‌یدا ده‌بێت. "Klaus Kullander" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Neuron"دا نووسیویانه، که ڕاکێشانێکی به‌هێز نیشانه ده‌رچووه‌کان به‌ربه‌ست ده‌کات و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی ڕاکێشانی دیکه‌ش.
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به ملیۆنه‌ها مرۆڤ له ژێر ئاکامه ناهه‌مواره‌کانی خۆخوراندندا ده‌ناڵێنن. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی پێست و دووچاری هه‌ستیار بوونه‌ته‌وه، زۆر به ده‌ست ئاکامه‌کانی خوراندنه‌وه ده‌ناڵێنن.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران سوودیان له مشکی تاقیگه وه‌رگرت
************************
بالووکه
بالووکه بریتییه له ئاوسانێکی ره‌قی بچووک، زۆربه‌ی جار له ده‌ست و قاچه‌کان دروست ده‌بێت، که وه‌ک پفکه‌یه‌کی ره‌ق خۆی ده‌نوێنێت به‌ڵام ده‌کرێت له هه‌موو به‌شێکی له‌ش Dornwarzen ده‌ربچێت. بالووکه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو باوه، هۆیه‌که‌شی تووشبوونه به ڤایرۆس، به‌تایبه‌تی جۆرێیکیان که پێ ی ده‌وترێت (ئێچ پی ڤی). بالووکه به‌ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه، که‌سێکی ساغ به ئاسانی تووش ده‌بێت به ده‌ست لێدانی له پێستی که‌سێکی تووش بوو به بالووکه. به شێوه‌یه‌کی نموونه‌ی بالووکه پاش چه‌ند مانگێک له به‌ده‌رکه‌وتنی، بزرده‌بێت، باڵام له‌وانه‌یه بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام بێت و دووباره گه‌شه بکاته‌وه.
جۆره‌کانی بالووکه
- باوترین جۆری بالووکه به‌شێوه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی پێستی ده‌رده‌که‌وێت، که رووه‌که‌ی ناڕێکه، به‌زۆری له ده‌ست و ئه‌ژنۆیه‌کان ده‌رده‌که‌ون.
- جۆرێکی تر هه‌یه که رووێکی ته‌ختی رێکی هه‌یه، به ژماره‌یه‌کی زۆر له یه‌ک کات و شوێندا ده‌رده‌که‌ون. ئه‌م جۆره‌یان له ده‌م چاو و ده‌ست و مل و مه‌چه‌ک و ئه‌ژنۆ ده‌رده‌که‌ون.
- هه‌ندێک جار به‌شێوه‌ی درێژ (شێوه په‌نجه) ده‌رده‌که‌ن، ئه‌م جۆره‌یان زیاتر له ده‌م و چاو ده‌رده‌که‌ون، به تایبه‌تی له نزیک پێڵوی چاو و لێودا.
- بالووکه‌ی ئه‌ندامه زاوزێیه‌کان؛ ئه‌م جۆره‌ش له سه‌ر ئه‌ندامه زاوزێیه‌کان (نێر و مێ) به دیارده‌که‌ون.
چاره‌سه‌ری بالووکه
ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی که له‌لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه ده‌نوسرێت زۆربه‌ی جار بریتین له؛
- وشک کردنی بالووکه‌که به هۆی مه‌رهه‌می تایبه‌تی، پاشان لابردنی خانه مردووه‌کانی رووه‌که‌ی.
- به‌سته‌ڵه‌ک کردنی بالووکه‌که به‌هۆی مادده‌ی تایبه‌تی که ده‌بێته هۆی سارد کردنه‌وه‌ی رووی بالووکه‌که، که ئه‌میش ده‌بێته هۆی هه‌ڵقرێشانی بالووکه‌که.
- بڕین و کۆڵینی بالووکه.
- چاره‌سه‌ری به‌هۆی له‌یزه‌ر.
چه‌ندین جۆری تری چاره‌سه‌ری هه‌ن، که ده‌بنه هۆی به‌هێزکردنی خانه‌کانی به‌رگری له له‌شی مرۆڤدا تاکو بتوانن له‌گه‌ڵ بالووکه‌که بجه‌نگێن و له‌ناوی ببه‌ن