مێشك




 مل تەقاندن رەنگە ببێتە هۆی جەڵدەی مێشک


مل تەقاندن یا کەسەکە بە شێوەیەکی توند کارەکە ئەنجام دەدات بۆخۆی یا لە سەنتەرکانی مەساج دەکرێت ، کە ڕەنگە لەو ساتەدا زیان بەیەکێک لەو خوێنبەرانە بگەیەنێت کە خوێن بۆمێشک دەبات و ببێتە هۆی زامدار بونیان و مەینی خوێن تیایاندا، دواجار لەبەر نەچونی خوێن ببێتە هۆی جەڵدەی مێشک.
بۆیە ئەم کۆمەڵەیە ئاگاداری ئەم کەسانە دەکاتەوە کە لەدوای مل تەقاندن ئەگەر یەکێک لەو نیشانانەیان هەست پێکرد و دیتیان، بە زووترین کات سەردانی دکتۆر بکەن:-
ئازاری سەر .1
سەرسوڕان و گێژبوون .2
  هێڵنج و ڕشانەوە .3
ناجێگیری لەکاتی رۆیشتن .4.
 ڵێڵ بوونی بینین .5
خاو بوونەوە و تەتەڵە کردن لەکاتی قسە کردن .6.

بۆیە ئەگەر شتێکی واش روویدا، لەکاتی سەردان کردنی دکتۆر  پێویستە دکتۆر ئاگادار بکرێتەوە لەوەی کە کەسەکە ملی تەقاندوە و ئینجا وای لێهاتووە، وەک ئامۆژگاریەکیش پێویستە واز لە مل تەقاندن بهێنرێت.

----------------------------



 بۆ زانيارى زياتر سه‌ردانى ئه‌م لينكه‌ بكه‌ن