بەهای خۆراكیی كەلەرمی سوور
***********************
سیر
* - پێكهاته‌ی 60% ئاو 25% ڕۆنی بۆندار 5% پرۆتین 2،.%چه‌وری 47،.%خوێی كانزایی+كبریت + ئۆكسیدی ئه‌لیلی تیایه كه بۆنێكی تایبه‌تی هه‌یه
ب- سووده‌كانی
دژی ڤایرۆسی تاعون (چاوه قوڵه ) یه .1
خوێن پاك دكاته‌وه .2
په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێ .3
دڵ چالاك و به هێز ده‌كات .4
كرمی گه‌ده و ڕیخۆڵه ده‌كوژَێت .5
ئاره‌زوی هاوسه‌ری زیاد ده‌كات) .6
به سوده بۆ ته‌نگه نه‌فه‌سی وهه‌ناسه توندی .7
دژی هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌یه .8
كرمی اكسیورپ + اسكارس ده‌كوژێ .9
ده‌بێته هۆی نه‌مانی كڕێشی سه‌ر .10
گه‌رمی هێنه‌ره بۆ له‌ش .11
هه‌رسی خواردن له گه‌ده‌دا ده‌كات .12
ناوده‌م پاراو ده‌كات و زوو توونیت نابێ .13
میز هێنه‌ره به سووده بۆ لم و به‌ردی گورچیله .14
دژه ژه‌هری پێوه‌دانی ژه‌هراویه كانه .15
پوك وددان به هێز ده‌كات .16
وریا كه‌ره‌وه‌یه .17
بۆ لاوازی به سووده .18
چالاكی به دڵ ده‌دات و لێدانی ڕێك ده‌خات .19
مێشك به هێز ده‌كات .20
ده‌ماره كرژه‌كان خاو ده‌كاته‌وه .21
دژی میكرۆبی شێر په‌نجه ( سرگان ) ه یان گه‌شه‌ی .22
ده‌وه‌ستێنێ
چاو ڕۆشن ده‌كات وبینایی به هێز ده‌كات .23
بۆنی ناخۆشی ناوده‌م ناهێڵێ .24
به سووده بۆ باداری وڕوماتیزمه .25
ده‌بێته هۆی چاك بوونه‌وه‌ی ژانه سه‌ر .26
گه‌شه به كۆرپه‌ڵه ده‌دات .27
شه‌كره‌ی خوێن ڕاده‌گرێ .28
بۆ كێ باش نیه بیخوات
ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی پێستیان هه‌یه .1
هه‌و كردنی ناوه‌كی ( التهاب الباگنی ) .2
بۆ ژنانی سك پڕ و شیر ده‌ر .3
چۆنيه‌تى به‌كارهێنانى
له ناو زه‌لاَته‌دا
ناو چێشت
ڕۆژانه 30 گرام زیاتر به كارنه‌هێنی
تێبینی / بۆ بۆن بڕه‌ی سیر . نه‌عنا + كه‌ره‌وز + نۆكی كاڵ چاكه

قەرنابیت بۆ تەندروستیی كۆڵۆن
قەرنابیت سەرچاوەیەكی گرنگی ریشاڵە كە تەندروستیی كۆڵۆن باشتر دەكات و رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی شێرپەنجە. بەهای خۆراكی قەرنابیت لەوەدایە كە چەندین ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستیی زۆریان هەیە، بۆ نموونە ماددەی ئەلیسین Allicin كە ئەگەری توووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك كەم دەكاتەوە. قەرنابیت رێژەیەكی بەرز لە كانزای سیلینیۆم و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، كانزای سیلینیۆم كە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڤیتامین C رۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش بەتایبەتی دژی هەوكردنە میكرۆبییەكان و ڤایرۆسەكان. قەرنابیت ئاستی كۆلیستیرۆل تا رادەیەكی باش دادەبەزێنێت چونكە رێژەیەكی بەرزی لە ریشاڵی تواوە تێدایە كە كۆڵۆنیش لە شێرپەنجە دەپارێزێت، هەروەها ترشی فۆلیك لەخۆدەگرێت كە گرنگە بۆ گەشەی خانەكان و ئافرەتی دووگیان بە مەبەستی پاراستنی كۆرپە لە سەقەتی زگماكی. هۆكاری رەنگی جیاوازی قەرنابیت دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی لە رێژە و جۆری ماددە دژەئۆكسانەكان بەتایبەتی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoidsو كارۆتینۆیدەكان Carotenoids دەنا لە رووی پێكهاتەكان و بەهای خۆراكییەوە قەرنابیتی مۆر و سپی وەكو یەكن.

